بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنگۆلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری ئەنگۆلا
República de Angola
Image Image
سروود: Angola Avante
(«ئەنگۆلا بەرەو پێش»)
[[File:
Image
Image
Image
|250px |center |alt=شارە سەرەکییەکانی ئەنگۆلا|شارە سەرەکییەکانی ئەنگۆلا ]]
شارە سەرەکییەکانی ئەنگۆلا
پایتەختلوواندا
گەورەترین شار پایتەخت
زمانە فەرمییەکان پوورتووگالی
زمانە نیشتمانییەکان چۆکوی، کیمبوندو، کیکۆنگۆ، ئۆشیواومبۆ، لوچازی، ئومبوندو
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٢١)
ناوی هاووڵاتی ئەنگۆلی
دەوڵەت کۆماری سەرۆکایەتیی یەکگرتوو
 -  سەرۆک ژواو لۆرێنسۆ
 -  جێگری سەرۆک ئێسپێرانزا دا کۆستا[١]
 -  سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی ئاداو کۆرێیا دی ئەلمێیدا
 -  سەرۆکی دادوەران ئادێمیلسۆن لۆبۆتۆ
یاسادانەر کۆمەڵەی نیشتمانی
سەربەخۆیی لە پوورتووگال 
 -  بەخشرا ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥ 
 -  ئەندامییەتی تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ 
 -  دەستووری ئێستا ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ١٢٤٦٧٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٢ەم)
٤٨١٣٥٤ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) کەمە
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٣٦٬٧٤٩٬٩٠٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ٢٠٢٤ Neutral increase ٣٦،٦٠٤،٦٨١[٢] (٤١ەم)
 -  چڕی ٢٩.٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٨٩ەم)
٧٦کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠٢٥
 -  سەرجەم increase ٤٠٢.١٦٠ ملیار دۆلار[٣] (٥٨ەم)
 -  سەرانە increase ١٠،٢٣٠ دۆلار[٣] (١٢٥ەم)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠٢٥
 -  سەرجەم increase ١١٣.٣٤ ملیار دۆلار[٣] (٦٨ەم)
 -  سەرانە increase ٢،٨٨٠ دۆلار[٣] (١٣٧ەم)
Gini (٢٠١٨) ٥١.٣ 
HDI (٢٠٢٣) ٠.٦١٦ (١٤٨ەم)
دراو کوانزای ئەنگۆلی (AOA)
ناوچەی کاتی WAT (UTC+١)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .ao
کۆدی تەلەفۆن +٢٤٤

ئەنگۆلا، بە فەرمی کۆماری ئەنگۆلا، وڵاتێکە لە کەناراوەکانی ڕۆژاوای باشووری ئەفریقا. دووەم گەورەترین وڵاتی پوورتووگالی ئاخێوە لە دوای بەڕازیل چ لە ڕووی ڕووبەری گشتی و چ لە ڕووی دانیشتووانەوە، و حەوتەم گەورەترین وڵاتە لە ئەفریقا. لە باشوورەوە لەگەڵ نامیبیا، لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زامبیا، و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ زەریای ئەتڵەسی ھاوسنوورە. ئەنگۆلا پارێزگایەکی دابڕاوی ھەیە، پارێزگای کابیندا، کە ھاوسنوورە لەگەڵ کۆماری کۆنگۆ و کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ. پایتەخت و پڕدانیشتووانترین شاری لواندایە.

ئەنگۆلا لە سەردەمی پاڵیوولیسیکەوە ئاوەدان بووە. دوای ئەوەی کشانکانی بانتوو گەیشتە ناوچەکە، تا سەدەی ١٣یەم دەوڵەتان پێکھێنران و لە چوارچێوەی کۆنفیدراسیۆنەکاندا ڕێکخران. شانشینی کۆنگۆ بۆ بەدەستھێنانی ھەژموون لە نێوان شانشینەکانی تردا لە سەدەی ١٤یەمەوە سەری ھەڵدا. گەڕیدە پوورتووگالییەکان لە ساڵی ١٤٨٣ پەیوەندییان لەگەڵ کۆنگۆ دامەزراند. لە باشوور شانشینەکانی ندۆنگۆ و مەتەمبا ھەبوون، لەگەڵ شانشینەکانی ئۆڤیمبوندو لە باشوورتر، و شانشینی مبوندا لە ڕۆژھەڵات.[٤][٥]

پوورتووگالییەکان لە سەدەی ١٦یەمدا دەستیان بە داگیرکردنی کەناراوەکان کرد. کۆنگۆ سێ جەنگی دژی پوورتووگالییەکان ئەنجام دا، کە بە داگیرکردنی ندۆنگۆ لەلایەن پوورتووگالییەکانەوە کۆتایی ھات. قەدەغەکردنی بازرگانیی کۆیلە لە سەدەی ١٩یەمدا سیستمی ئابووریی ھەمەچەشن نەکراوی کۆنگۆی تێکدا و نیشتەجێبووانی ئەورووپایی وردە وردە دەستیان کرد بە دامەزراندنی پێگەی خۆیان لە ناوخۆی ناوچەکەدا. داگیرگەی پوورتووگالی کە بوو بە ئەنگۆلا تا سەرەتای سەدەی ٢٠ەم نەگەیشتە سنوورەکانی ئێستای و بەرگرییەکی بەھێزی لەلایەن گرووپە ڕەسەنەکانی وەک کواماتۆ، کواننیاما، و مبونداوە لێ کرا.

دوای خەباتێکی دژە داگیرکاریی درێژخایەن (١٩٦١–١٩٧٤)، ئەنگۆلا لە ساڵی ١٩٧٥ وەک کۆمارێکی یەک حیزبی سەربەخۆیی بەدەستھێنا، بەڵام وڵاتەکە لە ھەمان ساڵدا کەوتە ناو جەنگێکی ناوخۆییی وێرانکەرەوە، لە نێوان دەسەڵاتداری بزووتنەوەی گەلی بۆ ڕزگارکردنی ئەنگۆلا (ئێم-پی-ئێڵ-ئەی)، کە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و کووباوە پاڵپشتی دەکرا؛ یاخیبووانی یەکێتیی نیشتمانی بۆ سەربەخۆیی تەواوی ئەنگۆلا (یونیتە)، کە گرووپێکی سەرەتا ماویستی و دواتر دژە کۆمۆنیست بوو و لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەفریقای باشوورەوە پاڵپشتی دەکرا؛ ڕێکخراوی چەکداری بەرەی ڕزگاریی نیشتمانیی ئەنگۆلا، کە لەلایەن زەئیرەوە پاڵپشتی دەکرا؛ و بەرەی ڕزگاریی دابڕگەی کابیندا کە بەدوای سەربەخۆییی دابڕگەی کابیندادا دەگەڕا، کە ئەویش لەلایەن زەئیرەوە پاڵپشتی دەکرا.

لەوەتەی کۆتاییھاتنی جەنگی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠٠٢، ئەنگۆلا وەک کۆمارێکی دەستووریی تا ڕادەیەک جێگیر دەرکەوتووە، و ئابوورییەکەی لە ڕیزی خێراترین گەشەسەندووەکانی جیھاندایە، کە چین، یەکێتیی ئەورووپا، و ویلایەتە یەکگرتووەکان گەورەترین ھاوبەشی وەبەرھێنان و بازرگانیی وڵاتەکەن.[٦][٧][٨] بەڵام گەشەی ئابووری زۆر ناھاوسەنگە، چونکە زۆربەی سامانی نەتەوەکە لە بەشێکی زۆر کەمی دانیشتوواندا چڕبووەتەوە و زۆربەی ئەنگۆلییەکان ئاستی بژێوییان نزمە؛ تەمەنی چاوەڕوانکراو لە ڕیزی نزمترینەکاندایە لە جیھاندا، لە کاتێکدا مردنی کۆرپە لە ڕیزی بەرزترینەکاندایە.[٩]

ئەنگۆلا ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەفریقا، کۆمەڵگەی وڵاتانی زمانی پوورتووگالی، و کۆمەڵگەی گەشەپێدانی باشووری ئەفریقایە. تا ساڵی ٢٠٢٤، ژمارەی دانیشتووانی ئەنگۆلا بە ٣٦.٦ ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت.[٢] کولتووری ئەنگۆلا ڕەنگدانەوەی سەدەھا ساڵ کاریگەریی پوورتووگالە، بەتایبەتی باڵادەستیی زمانی پوورتووگالی و کڵێسای کاتۆلیک، کە لەگەڵ جۆرەھا دابونەریتە ڕەسەنەکان تێکەڵ بووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Investidura do Presidente da República 27 May 2023 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Rádio Nacional de Angola. 15 September 2022.
  2. 1 2 «Resultados Definitivos do Recenseamento Geral da População e Habitação – 2024» (PDF) (بە پورتوگالی). ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥.
  3. 1 2 3 4 «IMF DataMapper: Angola Datasets World Economic Outlook (October 2025)». International Monetary Fund. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  4. Gordon، David M. (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨)، «Kingdoms of South-Central Africa: Sources, Historiography, and History»، Oxford Research Encyclopedia of African History (بە ئینگلیزی)، doi:١٠.١٠٩٣/acrefore/٩٧٨٠١٩٠٢٧٧٧٣٤.٠١٣.١٤٦، ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٠٢٧٧٧٣-٤، لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  5. Thornton، John K.، ed. (٢٠٢٠)، «The Development of States in West Central Africa to 1540»، A History of West Central Africa to 1850، New Approaches to African History، Cambridge: Cambridge University Press، لاپەڕە ١٦–٥٥، ژپنک ٩٧٨-١-١٠٧-٥٦٥٩٣-٧، لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  6. Transparency and Accountability in Angola، Human Rights Watch، ١٣ی نیسانی ٢٠١٠، لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە
  7. «Foreign import trade partners of Angola (2021)». The Observatory of Economic Complexity. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. «Foreign export trade partners of Angola (2021)». The Observatory of Economic Complexity. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. «Life expectancy at birth». World Fact Book. United States Central Intelligence Agency. ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.